هونەرمەندێک گیانی لەدەستدا

دراما و سینەما :: 17/08/2019‌ :: 7443‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ئەکتەری ئەمریکی پیتەر فۆندا ئەستێرەی فیلمی (ئیزی رایدر)ی کلاسیکی لە تەمەنی 79 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەوە گیانی لەدەستدا.

 
فۆندا، کوڕی ئەکتەری ناودار هنری فۆندا-یە و برای چالاکوان و خانمە ئەکتەری ناودار ڤین فۆندایە و لە پۆستێکدا نووسی: من زۆر دڵتەنگم...لە دوواین رۆژەکانیدا بەیەکەوە کاتێکی خۆشمان بەسەربرد و بە زەردەخەنەوە گیانی لەدەستدا.

فۆندا، بەشداری لە نووسین و دەرهێنانی فیلمی (ئیزی رایدەر) کردووە کە ساڵی 1969 بەرهەمهێنراوە، هەروەها لەگەڵ ئەکتەری ناودار جاک نیکلسۆن رۆڵی تێدا بینیوە.

هەروەها ساڵی 1998 لەسەر فیلمی (ئۆلیز گۆڵد) بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورا، بەڵام بەدەستی نەهێنا، وابڕیارە مانگی تشرینی یەکەم دواین فیلمی ئەم ئەکتەرە بەناوی (زە لاست فول میجر) لە پاڵەوانیەتی ساموێل ئیل جاکسۆن و مۆرگان فریمان و لۆرینس فیشبێرن لە ئەمریکا پەخش بکرێت.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure