ئەو بڕە هەنگوینە بزانە كە دەتوانیت ڕۆژانە بیخۆیت

تەندروستی :: 17/08/2019‌ :: 132‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پزیشك و پسپۆرانی بواری خواردن پێیان وایە ڕۆژانە نابێت لەدوو كەوچكی خواردن زیاتر هەنگوین بخورێت.

ئالیكسی بویفیروف پرۆفیسۆری بەشی چارەسەری  زانكۆی سیتشینوفی پزیشكی دەڵێت: باشترە  هەنگوین لە نیوەی یەكەمی ڕۆژ بخورێت و دواتریش چالاكی وەرزشی ئەنجام بدرێت.

ئەو پرۆفیسۆرە دەڵێت: ئەو دژە ئۆكسیدانەی لەناو هەنگوین دا هەن  ناهێڵێت شانەكان خاوببنەوە،  جگە لەوەش ڤیتامین و شەكری فركتوزی تێدایە كە سەرچاوەی وزەن .
ئەما یلینا تیخومیروفا ی پسپۆری خۆراكیش پێی وایە، زیادەڕەوی لەسوودەكانی هەنگوین دا كراوە،  بۆ ئەوەی ئەو سوودی لێوەرگریت دەبێت بەڕێژەیەكی زۆر بخورێت بەڵام، چونكە  ڕێژەیەكی زۆری كاربۆهیدراتی تێدایە  نابێت زۆر بخورێت.

بۆیە هەردوو پزیشكەكە دەڵێن: باشترە هەنگوین لەناو شانەكەی و بەسروشتی بكڕدرێت و خواردنی هەنگوین لەگەڵ چادا هیچ سودێكی نییە، چونكە گەرمی چاكە سودەكانی هەنگوین لەناو دەبات، و هیچ ڕێگرێك لەبەردەم خواردنی هەنگویندا نییە جگە لە قەڵەوی.

پێداچونەوە:ئەڤین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure