زۆر خواردنەوەی ئاو لەوانەیە زیانت پێ بگەیەنێت

تەندروستی :: 17/08/2019‌ :: 709‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

وشكبوونەوە دەبێتە هۆی ماندووبوون و توانای وەرزشوانان كەم دەكاتەوە و هەندێك جار دەبێتە هۆی كەمی تەركیز و خراپی رەفتاری مرۆڤ لە كەسە ئاساییەكاندا.

 
بۆیە هەمیشە پزیشكان ئامۆژگاری پاراستنی ئاستی شێداری لەشی مرۆڤ دەكەن، ئەویش لەڕێگەی خواردنەوەی ئاوەوە، بەڵام رۆژانە خواردنەوەی ئاو بەڕێژەیەكی زۆر و زیاد لە پێویست  باش نییە.

دایڤد نیمان، مامۆستای تەندروستی گشتی لە زانكۆی ئەبلاشیان دەڵێت: ئەگەر ئاوت خواردەوە و دوای دوو كاتژمێر چویتە سەرئاو و میزەكەت ئاوی و روون بوو ئەوا ئەو ئاوەی خواردوتەوە بۆ ماوەی پێویست لەناو لەشت نەماوەتەوە،  كەواتە رێژەی شێ لەناو لەشت زۆرە و پێویستت بەخواردنەوەی ئاو نییە.

 

وتیشی خواردنەوەی ئاو لەسەر گەدەی بەتاڵ سودی نییە، ئەوەی باس دەكرێت دەربارەی خواردنەوەی ئاوی زۆر و لەڕادەبەدەر  بۆ پاككردنەوەی لەش لە ژەهرەكان راست نییە.

بە پێچەوانەوە هەندێك جار زۆر خواردنەوەی ئاو زیانی هەیە بەتایبەت بۆ ئەو وەرزشوانانەی كە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك وەرزش ئەنجام دەدەن،  زۆر خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی دەردانی سۆدیۆمی لەشیان و كە دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی سۆدیۆم لە لەشیاندا، كە هەندێك جار دەگاتە حاڵەتی مردن بۆیە، باشترە كە وەرزشوانان ئەو خواردنەوانە بخۆنەوە كە دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی خۆراكی. 

پێداچوونەوە: پەری

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure