هونەرمەندێک ئاشکرای دەکات نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە

هەمەڕەنگ :: 16/08/2019‌ :: 12333‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


پاش پێنج ساڵ دابڕان گۆرانیبێژی میسری هەیسەم شاکر بە ئەلبومی (مەعرفە قەدیمە) گەڕایەوە بۆ بواری هونەری.

 
ئەم ئەکتەرە ئاشکرایکرد دابڕانەکەی بەهۆی توشبوونی بووە بە نەخۆشیەکی ترسناک و ئاشکرایکرد ئارەزوو بەوە ناکات باس لە وردەکاریەکانی بکات، بەڵام بەهۆیەوە فێری ئارامگرتن بووە.

ئەم هونەرمەندە لە رێگەی هەژماری فەیسبووکەکەیەوە نوwسی"لەماوەی چەند رۆژی پێشوودا ئەلبوومە نوێکەم بەناوی (مەعرفە قەدیمە) بڵاوبووەوە...سوپاس بۆ خودا کاردانەوەیەکی باشی هەبوو، سوپاس بۆهەر کەسێک کە ووتەیەکی شیرینی دەربارەی ئەلبوومەکە وتووە، راستە ماوەیەکی زۆر دابڕاوم بەڵام بەهۆی توشبوون بووە بە نەخۆشیەکی خراپ".

وتیشی "ماوەیەکی زۆر ئەستەمبووە، بەڵام پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست ئێستا باری تەندروستی باشترە".

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure