ئاگاداربە!! خواردنی برنج بەم شێوەیە مەترسیدارە

تەندروستی :: 16/08/2019‌ :: 14216‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ


پسپۆران هۆشداری دەربارەی خواردنی برنجی کۆنی پێش رۆژێک دەدەن و دەڵێن ئەگەر بە شێوەیەکی دروست هەڵنەگیرێت زیان بە تەدروستی دەگەینێت و دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراک.

 
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک، ئامادەکردنی برنج هەموو بەکتریاکانی ناوی ناکوژێت و ئەگەر لە پلەی گەرمی ئاسایی ژووردا هەڵبگیرێت ئەگەری توشبوون بە ژەهراویبوونی خۆراک زیاتر دەکات.


لەوبارەیەوە دکتۆر "بینیامین شابمان" دەڵێت "بەکتریای (Bacillus cereus)ی ناو برنج و شۆربا زۆر بە خێرایی گەشەدەکات لەناو ئەو خواردنانەی لە پلەی گەرمی ژووری ئاسایدا هەڵدەگیرێن".


ئەم بەکتریایە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش و ئەگەر چارەسەر نەکرێت کێشەی زۆر مەترسیدارتری لێ دەکەوێتەوە و لە هەندێ حاڵەتیشدا دەبێتە هۆی مردن.
بۆیە پێویستە پاش ئامادەکردنی برنج بە دوو کاتژمێر بخرێتەناو بەفرگرەوە، چونکە دەبێت برنج لە 15-50 پلەی سەدیدا هەڵبگیرێت تاوەکو بەکتریا لەسەری گەشە نەکات.

 

وەرگێران: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure