به‌كارهێنانه‌ سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی خوێ

هەمەڕەنگ :: 15/08/2019‌ :: 1262‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

1. خوێ كڕێنه‌رێكی سروشتیی توێژی مردووی پێسته‌ و تێچووی كه‌مە.
2. تیكه‌ڵكردنی بڕێك خوێ له‌گه‌ڵ هه‌ویری دداندا و ددان شۆردن یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ سپی كردنه‌وه‌ی زیاتری ددان و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنی پووك و په‌ڵه‌ی سه‌ر ددانیش لاده‌بات.
3. ده‌توانیت به‌ به‌كارهێنانی خوێ بزانیت هێلكه‌ بۆ خواردن ده‌گونجێت یان نا، دوو كه‌وچكی چێشت خوێ له‌ په‌رداخێك ئاودا بتوێنه‌ره‌وه‌ و پاشان هێلكه‌كه‌ بكه‌ره‌ ناو په‌رداخه‌ خوێئاوه‌كه‌وه‌. ئه‌گه‌ر هێلكه‌كه‌ی ژێر ئاوه‌كه‌ كه‌وت ئه‌وا تازه‌یه‌ و بۆ خواردن ده‌گونجێت.
4. پێش چوونه‌ گه‌رماو بڕێك خوێ بكه‌ به‌ بێخی سه‌رتدا و بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك مه‌ساج بۆ بێخی سه‌رت بكه‌، پاشان سه‌رت به‌ شامپۆ بشۆ. ئه‌مه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی بێخی سه‌ر له‌ به‌كتریا و هه‌وكردن و جووڵه‌ی خوێن له‌ بێخی سه‌ردا چالاك ده‌كات.
5. ده‌توانیت خوێ بۆ كڕاندنی پێستی لێویش به‌كار بهێنیت. ئه‌گه‌ر لێوت پێست هه‌ڵده‌دات، ئه‌وا ده‌توانیت به‌ لێدانی خوێ ئه‌و پێسته‌ مردووه‌ی لێ بكه‌یته‌وه‌ و ببیت به‌ خاوه‌نی لێوێكی سه‌رنجڕاكێش.
6. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت زوو زوو فڵچه‌ی ددانه‌كه‌ت نه‌گۆڕیت، ده‌توانیت فڵچه‌ی ددانه‌كه‌ت چه‌ند خوله‌كێك له‌ خوێیاودا دابنێیت، به‌وه‌ش فڵچه‌كه‌ پاكژ ده‌بێته‌وه‌ و پێویستت به‌ گۆڕینی نابێت.
7. گوڵی ده‌ستكرد كاتێك تۆز و خۆڵی له‌سه‌ر بكه‌وێت جوانییه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام ده‌توانیت به‌بێ به‌كارهێنانی ئاو ته‌نیا به‌ لێدانی خوێ ئه‌و تۆز و خۆڵه‌ی لێ بكه‌یته‌وه‌ و جوانییه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێنیته‌وه‌.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure