هونەرمەندێکی بەناوبانگ تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێکسی... وێنەکەی ببینە

هەمەڕەنگ :: 15/08/2019‌ :: 19260‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: دەستدرێژی

دواڕۆژ

ماڵی ئۆپێرای سان فرانسیسكۆ ئاهەنگێكی مۆسیقای هونەرمەند و ئاوازدانەری بەناوبانگی ئیسپانی (بلاسیدۆ دۆمینگۆ)ی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەوەی بەتۆمەتی دەستدرێژیی سێكسی تۆمەتبارە.

پێشتر زیاتر لە 8 ژنە گۆرانیبێژی جیهانی بەئاژانسی هەواڵی ئاسۆشێتدپرێس-یان راگەیاندبوو، كە دۆمینگۆ لەكۆتایی هەشتاكانی سەدەی رابوردوودا دەستدرێژیی سێكسییان كراوەتە سەر لەلایەن بلاسیدۆ-وە.

یەكێك لەو كچە گۆرانیبێژانەی كاری لەگەڵ دۆمینگۆ كردووە، دەڵێت "ناچاری دەكردین ماچی بكەین، یەكێكی دیكەیان دەڵێت "لەژووری خۆگۆڕینمان دەستی بردۆتە ژێر جلەكانمان و تەنورەكانمانی هەڵدەدایەوە".

جگە لە تۆمەتی ئەو 8 كچ و ژنە، 12 سەماكاری بالێ سكاڵای ئەوەیان كردووە، كە ئەو ئاوازدانەرەی ئۆركێسترا، بەردەوام هەوڵیداوە دەستیان بۆ ببات و بەردەوام خۆی خستۆتە لایانەوە.

لای خۆیەوە دۆمینیگۆ رایگەیاند "كە ئەو ئەو هەڵسوكەوتانەی وا كردووە، وایزانیوە لەلایەن ئەو كچانەوە پێشوازییان لێدەكرێت، نەك بێ ڕێزیی".
ماڵی ئۆپێرای لۆس ئەنجلۆس كە دۆمینگۆ لەساڵی 2003ەوە سەرپەرشتیدەكات، رایگەیاند "كە پارێزەریان بۆ ئەو بابەتە گرتووە و چاوەڕێی لێكۆڵینەوەكان دەكەن".


ئا: ئارام غەفور 

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure