دوای چەندین ساڵ ئاگاتان لێیە زانست چ گۆڕانکارییەکی لە رەگەزی منداڵدا کرد؟

هەمەڕەنگ :: 15/08/2019‌ :: 6587‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

توێژەرانی ژاپۆنى لە تاقیکردنەوەیەکدا ئاشکرایانکرد: رێگایەکى زانستییان دۆزیەوەتەوە بۆ جیاکردنەوەى ئەو پێکهاتەیەی لەناو سپێرمى پیاواندایە، کە بەرپرسە لە دیاریکردنى هەردوو رەگەزەکە و لە ئەنجامدا دەتواندرێت لە داهاتوودا بە ئارەزووى کەسەکە رەگەزى منداڵەکەى دیارى بکرێت.

بەپێی رۆژنامەى تەلەگرافى بریتانى، لێکۆڵەرەوان لە زانکۆى هیرۆشیما توانیویانە ئەو تاقیکردنەوەیە لەسەر تۆوى مشک ئەنجامبدەن، سەرەتا کرۆمۆسۆمى x کە تایبەتە بە رەگەزى مێینە لە رێگاى پڕۆسەیەکەوە جوڵەکەى لاواز دەکرێت و پاشان ماددەیەکى کیمیاوى تێکەڵ بە کرۆمۆسۆمى Y دەکرێت کە بەرپرسە لە رەگەزى نێرینە، تاکو بەجوڵەیەکى خێرا خۆى لە کرۆمۆسۆمە x خاوەکەى مێینە جیابکاتەوە.

لەئەنجامى ئەو تاقیکردنەوەیەدا  تواندرا بەرێژەى 90% کرۆمۆسۆمى Y نێرینە بەسەرکەوتویی جیابکرێتەوە و بەرێژەى 81% یش کرۆمۆسۆمى x مێینە جیابکرێتەوە و پێشتریش ئەو تاقیکردنەوەیە لەسەر مانگا و بەراز ئەنجامدرابوو و لەداهاتوودا ئەو تاقیکردنەوەیە لەسەر سپێرمى پیاوان ئەنجامدەدرێت و بەئاسانى رەگەزى منداڵ دەستنیشان دەکرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure