خانمە هونەرمەندێک لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە

هەمەڕەنگ :: 15/08/2019‌ :: 6804‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پاش هەشت مانگ هاوسەرگیری و 10 ساڵ پەیوەندی پچڕ پچڕ ئەکتەری ئۆسترالی لیام هیمسۆرس و خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی مایلی سایرۆس لەیەک جیابوونەوە.

هیمسۆرس لە رێگەی هەژماری ئینستگرامەوە وێنەیەکی خۆرئاوابوونی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد لە مایلی جیابووەتەوە و هیوای دڵخۆشی و تەندروستی باشی بۆ دەخوازێت، وتیشی هۆکاری جیبوونەوەکە مەسەلەیەکی تایبەتە و هیچ لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەکان نادات و هەر قسەیەک لەسەر زاری ئەوەوە بڵاوبکرێتەوە راست نیە.

لەبەرامبەردا وتەبێژی سایرۆس ئاشکرایکرد ئەم دوو هاوسەرە بڕیاریانداوە لەیەکجیابنەوە، تاکو پشوو وەربگرن و بە دوور لەیەکتری تەرکیز بکەنە سەر خۆیان.

و: هیڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure