وێنەیەکی بوراک و فەهرییە لەماڵەکەی خۆیاندا دزەی پێدەکرێت

دراما و سینەما :: 15/08/2019‌ :: 25747‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەیەکی دزە پێکراوی ئەکتەری تورکی ناودار بوراک ئۆزجیفیت و فەهریە ئیفجین-ی هاوسەریان بڵاوکردەوە کاتێک لەناو ماڵەکەیاندا کات بەسەر دەبەن.

 
لە وێنەکاندا ئەم دوو هاوسەرە لە نزیک مەلەوانگەوە کات بەسەر دەبەن و بوراک جلوبەرگی مەلەکردنی لەبەردایە، بەڵام فەهریە بە جلوبەرگێکی وەرزشی رەنگ سوورەوەیە، لە وێنەیەکی دیکەشدا فەهریە بە قەمیسێکەوە لەسەر کورسی دانیشتووە.

ئەم وێنەیە چەندین کۆمێنتی بۆ هات و خەڵکی باسیان لەوە دەکرد کە هێشتا نەیتوانیوە پاش منداڵبوون کێشی داببەزێنێت بۆیە جل و بەرگی مەلەکردنی نەپۆشیوە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure