له‌ ئه‌مریكا سزای له‌سێداره‌دان به‌ فیشه‌ك به‌سه‌ر تاوانبارێكدا جێبه‌جێده‌كرێت

هەمەڕەنگ :: 16/08/2019‌ :: 1363‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


پێگه‌ى ده‌یلی مه‌یل-ی بریتانى بڵاویكرده‌وه‌ "دواى 10 ساڵ له‌ وه‌ستاندنى سزاى له‌سێداره‌دان به‌ فیشه‌ك له‌ ئه‌مریك، به‌هۆى ده‌رچوونى یاسایه‌كى نوێوه‌ ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه‌ و به‌سه‌ر تاوانبارێكدا جێبه‌جێده‌كرێت".


پێگه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "رون لاڤیرتى ته‌مه‌ن 78 ساڵ كه‌ سزای له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌رچوبوو،  ده‌بێته‌ یه‌كه‌م كه‌س ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت دوای ئه‌وه‌ى به‌ تۆمه‌تى كوشتنى هاوسه‌ری براكه‌ى و منداڵه‌ ته‌مه‌ن 15 مانگانه‌كه‌ى له‌ ویلایه‌تى یوتا له‌ ساڵى 1984 ده‌ستگیر كرا".

ئه‌م سزایه‌ دوای 35 ساڵ زیندانى جێبه‌جێ ده‌كرێت.  رون له‌ ساڵى 1982دا له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ى كاتێك براكه‌ى له‌ماڵ نابێت ده‌چنه‌ ماڵه‌كه‌یى و هاوسه‌ری براكه‌یان ده‌خنكێنن و دواتریش كچه‌ 15 مانگانه‌كه‌ی ده‌كوژن.

بڕیاره‌ ساڵى داهاتوو ئه‌و سزایه‌ به‌سه‌ر روندا جێبه‌جێ بكرێت.

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure