ئاوی ده‌ریاچه‌یه‌كی كوردی ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ

ژینگە :: 15/08/2019‌ :: 811‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

سه‌رۆكی رێكخراوی ژینگه‌پارێزیی ئێران ده‌ڵێت: "به‌نیازین بۆ زیندووكردنه‌وه‌ و بوژاندنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ، ئاوی ده‌ریاچه‌ی وان له‌ باكووری كوردستانەوە بگوازنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌".


عیسا كه‌ڵانته‌ری، سه‌رۆكی رێكخراوی ژینگه‌پارێزی ئێران، له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیرنای ئێرانی وتی: "پێشتر له‌سه‌ر  گواستنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌ی وان له‌ باشووری توركیا بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ گفتوگۆمان كردووه‌ و بڕیاره‌ حكومه‌تی توركیا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌ بۆ ده‌ریاچه‌ی ورمێ هاوكارییان بكات".

وتیشی: "به‌هۆی باران بارینه‌كانی ئه‌م دوواییانه‌دا ئه‌و ده‌ریاچه‌یە تاڕاده‌یه‌ك بوژاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌شه‌ باكوورییه‌كانی به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی زۆری خوێ و وشكه‌ساڵیی و پێویستی به‌ ئاوی زیاتره‌، بۆیه‌ به‌نیازین به‌ ئاوی ده‌ریاچه‌ی وان ئه‌و به‌شه‌ش زیندووبكه‌ینه‌وه‌".

ده‌ریاچه‌ی ورمێ گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ و له‌ شاری ورمێی سه‌ر به‌ پارێزگای ورمێ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵكه‌وتووه‌.

 

وەرگێران: ئازوو محەمەد
پ: چ.ع

بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure