گه‌وره‌ترین په‌یكه‌ر له‌ جیهاندا به‌ مه‌به‌ستێكی سه‌یر داده‌نرێت

هەمەڕەنگ :: 14/08/2019‌ :: 796‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

له‌ وڵاتی به‌لجیكا دیزاینی گه‌ورترین په‌یكه‌ر له‌ جیهاندا ته‌واوكراوه‌، كه‌ له‌ نیوه‌ قه‌وسێكی ره‌ق پێكهاتووه‌، ئه‌وه‌ش وه‌كوو سوپرایزێك بۆ ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ له‌ باشووری به‌لجیكاوه‌ به‌ره‌و فره‌نسا یان لۆكسه‌مبۆرگ ده‌چن.


په‌یكه‌ره‌كه‌ ناونراوه‌ "L'Arc Majeur" كه‌ درێژییه‌كه‌ی 60 مه‌تره‌و له‌ شه‌قامێكی  سه‌ر به‌ شارۆژكه‌ی "لاڤاوكس ساینت ئانه‌" داده‌نرێت و له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی رووسی "بێرنار فینیت" دیزاین كراوه‌.

دیزاینه‌ر "بێرنار فینیت" ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین و كاریگه‌رترین په‌یكه‌ر جێگیر ده‌كه‌ین كه‌ به‌ راستی به‌لای خه‌ڵكه‌وه‌ به‌ كارێكی ناوازه‌ داده‌نرێت".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure