گایەک پێش خۆی کەسێکی کردە قوربانی

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 20588‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


"پێشئەوەی بکرێتە قوربانی تۆڵەی خۆی کردەوە" ئەمە وتەی بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەک کە کاتی قوربانی گایەکە.

وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی گایەکە ببەستنەوە و بیکەنە قوربانی.

بەڵام کاتێک کەسێک نزیک دەبێتەوە بۆ ئەوەی قاچەکانی ببستێتەوە گایەکە لەقەیەکی لێدەدات و دەیخات بە زەویدا.

بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیویانە "پێشئەوەی بکرێتە قوربانی تۆڵەی خۆی کردەوە".

پ: ک. س
بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure