بۆ هاوسەران: لەکاتی توڕەبوندا هەرگیز ئەم پێنج کارە مەکەن

هەمەڕەنگ :: 14/08/2019‌ :: 4658‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ
لەکاتی روودانی کێشە و شەڕ لەنێوان هاوسەراندا، تووڕەبوون بەرچاویان دەگرێت و وادەکات کاری هەڵە و ووشەی بریندارکەر بەیەکتری بڵێن.

 
پێنج لەو کار و کردەوانەی پێویستە لەکاتی تووڕەبووندا لەخۆتی قەدەغەبکەیت:

گلەیی و گازندە: یەکێکە لەو کارانەی کێشەکان گەورەتر و ئاڵۆزتر دەکات لەنێوان هاوسەراندا، بەتایبەتی کاتێک لەلای کەسوکار گلەیی لە هاوبەش بکریت.

باسکردنەوەی شتی رابوردوو: باشتروایە ئەوەی پێشتر ڕوویداوە و قسە و باسی لەسەر کراوە جارێکیتر نەهێنریتەوە بەرباس و کێشەکان گەورەتر نەکرێت.

پشتگوێ نەخستنی رای بەرامبەر: یەکێکە لەو کارانەی پێویستە هاوسەران لەخۆیانی قەدەغەبکەن، چونکە ئەم کارە رێگری لە گونجاندن و لێکتێگەیشتن دەگرێت.

بەراوردکردن: کاتێک هاوسەرەکان یەکتری بەراورد دەکەن بە کەسانیتر یاخود ئاماژە بەوەدەکەن کە فڵان لەتۆباشترە، کارێکی هەڵە دەکەن چونکە ئەم قسانە بۆهەمیشە لە مێشکی کەسەکەدا دەمێنێتەوە و لەیادی ناکات و برینداری دەکات.

تاوانبارکردن: لەکاتی شەڕ و ناکۆکیدا کارێکی هەڵەیە لایەنێکیان هەموو هەڵەکان لەسەرخۆی لابەرێت و هاوبەشەکەی پێ تۆمەتباربکات، بۆئەوەی بگەن بەئەنجام باشتروایە هەریەک لە هاوبەشەکان دان بە هەڵەی خۆیدابنیت.

 

وەرگێران: سۆران نورەدین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure