خانمان لەکاتی سوڕی مانگانە ئاگاداری ئەم شتانەبن

تەندروستی :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 5674‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دوارۆژ
سوڕی مانگانە چەند گۆڕانێکی فیسیۆلۆجیە بەسەر جەستەی خانماندا روودەدات و دەبێتە هۆی ئازار لە ئەنجامی گۆرانی هۆڕمۆنەکان.


 
سوڕی مانگانە لە خانمێکەوە بۆ خانمێکی تر جیاوازە و زۆر کاریگەر دەبێت لەسەر گۆرانە دەرونیەکانی وەک مەزاجی خراپ و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و ئارەقکردنەوە.

زۆربەی خانمان لەکاتی سوڕی مانگانەدا خۆیان ناشۆن چونکە لەو باوەڕەدان کارێکی ناتەندروستە، بەڵام تاوەکو ئێستا پەیوەندیەکی راستەقینە کە نێو سوری مانگانە و خۆشتندا نەدۆزراوەتەوە بەڵکو کارێکی باشە بەمەرجێک زیادەڕۆیی تێدا نەکرێت بۆ نەهێشتنی ئەو بۆنە ناخۆشانەی لەش لەو ماوەیدا دروستی دەکات.

هەربۆیە لەکاتی سوری مانگانە ئاگاداری ئەم ئامۆژگاریانەبن:
1-زوو زوو خۆت مەشۆ تاوەکو گۆران لە پلەی گەرمی لەشدا روونەدات، دەتوانیت هەندێکجار تەنیا لەشت بشۆیت.
2- بە ئاوێکی زۆر سارد خۆت مەشۆ یان ئاوی زۆر گەرم، چونکە کاردەکاتە سەر هاتنە خوارەوەی خوێن.
3-پاش خۆشتن هەوڵبدە هەوای سارد لێت نەدات.
4-لەش و قژ بەباشی وشک بکەرەوە.
5-لە کاتی خۆشتن بەشێوەیەکی بازنەیی سکت بشێلە، چونکە ئازارەکانی سوڕی مانگانە کەم دەکاتەوە و سوری خوێن چالاک دەکاتەوە.
6-ناوچەی هەستیار بەباشی بشۆ و پاکوخاوێنی رابگرە تاوەکو نەبیتە هۆی دروستبوونی بەکتریا و هەوکردن.

وەرگێران: س،ن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure