كاریگه‌ری خواردنى گۆشت له‌ جه‌ژنی قورباندا

تەندروستی :: 14/08/2019‌ :: 467‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

1 سوده‌كانى گۆشت 
گۆشت رێژه‌یه‌كى زۆر پرۆتینى تێدایه‌ كه‌ باشترین جۆری پڕۆتینه‌ و سودێكى باشی بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌ چونكه‌ ترشه‌ڵۆكى ئه‌مینی زۆری تێدایه‌ كه‌ بۆ له‌ش پێویسته‌ وخۆی ناتوانێت به‌رهه‌مى بێنێت بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ى خواردنه‌وه‌ ده‌ستیبكه‌وێت، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى ڤیتامین و كانزای وه‌ك (بی 12) ی تێدایه‌.

2 زیانه‌كانى گۆشت 
زۆر خواردنى پرۆتین له‌له‌شدا ده‌بێته‌ هۆی كۆبونه‌وه‌ى چه‌وری، به‌شێكى گۆشت رێژه‌یه‌كى زۆری چه‌وری تێدایه‌ زۆر خواردنى ده‌بێته‌ هۆی توشبون به‌نه‌خۆشی دڵ و خوێنبه‌ره‌كانى و جه‌ڵتەى دڵ.

پێوه‌ره‌كانى هه‌ڵبژاردنى گۆشت چین؟
ده‌توانین سود له‌گۆشت وه‌ربگرین به‌تایبه‌ت خواردنى ئه‌و به‌شانه‌ى كه‌كه‌متر چه‌وری تێدایه‌ به‌ڵام پرۆتین و كانزای باشی تێدایه‌ بۆنمونه‌:

سنگی و ڕانى مریشك، له‌ ئاژه‌ڵدا  حه‌به‌شی سور  و گۆشتى پشت و شانه‌كه‌ى.
 
به‌ڵام پێستى مریشك و ئه‌و چه‌وریه‌ سپییه‌ی كه‌ به‌گۆشته‌كه‌وه‌ ده‌یبینین سودی نییه‌.

چه‌ند ئامۆژگارێكى گشتى بۆ خواردنى ته‌ندروست لە جه‌ژندا:
ئه‌وانه‌ى كۆلیسترۆڵیان به‌رزه‌ و كێشه‌ى چه‌وریان هه‌یه‌ ده‌بێت رۆژانه‌ له‌ 100 بۆ 150 گرام گۆشت زیاتر نه‌خۆن.

وه‌رزشكاران  به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى یاری لەشجوانی دەکەن ڤیتامین (بی 12)یان كه‌مه‌ ده‌بێت  گۆشتى زیاتر بخۆن به‌ڵام به‌ڕاوێژكاری پزیشكى تایبه‌ت یان پسپۆری خۆراك.
 
گۆشت و نه‌خۆشی شه‌كره‌:
خواردنى گۆشتى زۆر په‌یوه‌ندى به‌نه‌خۆشی شه‌كره‌وه‌ هه‌یه‌  چونكه‌ گۆشت رێژه‌یه‌كى زۆری كاربۆهیدرات و چه‌وری و  تێدایه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیاد بونى شه‌كره‌. 

دارشتنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure