پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: 14/08/2019‌ :: 3466‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ

کاوڕ
لە سەرەتای رۆژەکەدا تووشی هەندێک سەرقاڵی و ئاڵۆزی دەبێتەوە، بەڵام بە ژیری خۆت دەتوانیت کۆنترۆڵی بکەیت، بەهۆی خۆشەویستیت لەنێو کەسانی دیکەدا ئەمڕۆ توانای بڕوا بەخۆبوونت زیاد دەکات .

گا
رەنگە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا گەشتێکی خێزانی ئەنجام بدەیت، هەوڵبدە گەو گرژیانەی روویان تێکردوویت بەسەریدا زاڵ ببیت و کاریگەری لەسەر ژیانی رۆژانەت نەبێت

دووانە
چەند رۆژێکی باش تێپەڕ دەکەیت، بڕە پارەکی گونجاو لەم ماوەیەدا بەدەست دەهێنیت، بەهۆی کاریگەریت لەسەر کەسانی دیکە، هاورێ نزیکەکانت گوێت بۆ دەگرن تا کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەیت. 

قڕژاڵ
ئەم چەند رۆژە زیاتر گرنگیت بە ژیانی خێزانی داوە، گەر بەنیازی هەر جۆرە گەشتێک یان سەرکێشییەکیت بە وردی هەموو لایەنەکان لێکبدەرەوە.

شێر
هەوڵبدە هاوکاری ئەو کەسانە بکەیت کە داوایی یارمەتیان لێ کردوویت، ئاگاداری تەندروستیت بە لەئێوارەی ئەمڕۆ تا رۆژی هەینی. 

فەریک
ئەم چەند رۆژە زیاتر سەرقاڵی ماڵەکەت و منداڵەکانت بویت، کۆبوونەوەیەکی خێزانی یان هاورێی لە ئێوارەی ئەمڕۆدا روودەدات و وات لێ دەکات زیاتر ئارام ببیتەوە و بڕوا بەخۆت بکەیت.

تەرازوو
هێشتا چانس میوانی تۆیە، بەردەوام دەبیت لە دڵخۆشییەکانت بەتایبەت لە کۆتا دوو رۆژی ئەم هەفتەیەدا، چانسێکت بۆ هەڵدەکەوێت کە سوودێکی زۆرت پێدەگەێنێت.

دووپشک
قسەکردن لەسەر کارو پیشەکەت لەگەڵ هاورێکانت مانای ئەوە نییە هەموو نهێنییەکانی ژیانی کارکردنتیان بۆ بدرکێنیت، چەند قورسییەک رووبەڕووت دەبێتەوە، پێویستە گوێ لە ئامۆژگاری خێزانەکەت بگریت. 

کەوان
هەوڵبدە سوود لەمڕۆت وەربگریت و بازنەی پەیوەندییەکانت فروانتر بکەیت، گوێ لەو رەخنانە مەگەرە کە رووبەڕووت دەبێتەوە، چونکە کەسانێک حەز بە سەرکەوتنی تۆ ناکەن

گیسک
هێشتا مانگ لە بورجەکەتدا ماوەتەوە، یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بڕێک پارە دێتە دەستەوە، دڵخۆشییەکی گەورە رووت تێدەکات.

سەتڵ
هێشتا ماندوێتیت پێوە دیارە، چەند نهێنییەکت بۆ دەردەکەوێت لە چەند رۆژی داهاتوودا رەنگە دەمێک بێت چاوەڕوانی بیت.

نەهەنگ
بەیانییەکی باش بەڕێ دەکەیت، پەیوەندی کۆمەڵایەتی و خێزانیت فراوانتر دەبێت، هاورێی نوێ دەناسیت، هەوڵ مەدە بیر لە کارێک بکەیتەوە کە تێپەڕێوە، وەرزی ئەرێنیت زۆرە و لە کاری بێ ئەنجامدا بەفیڕۆی مەدە. 

وەرگێران: سۆران نورەدین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure