ڤیدیۆ: ساتی کەوتنە خوارەوەی دوو پیاو لە هێلیکۆپتەرێکەوە ببینە

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 7118‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌كى ترسناكیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا دوو سه‌ربازی كۆڵۆمبی له‌ هێلیكۆپته‌رێكه‌وه‌ به‌هۆی پچڕانى گوریسه‌كه‌یان له‌كاتى نمایشێكى سەربازیدا دەکەونە خواره‌وه‌ و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدەن. 


ئەم نمایشە لە میدلینى دووه‌م گەورە شاری ئه‌و وڵاته‌ بەرێووەچوو، پاش ئەوەی بە گوریسێکەوە خۆیان شۆر دەکەنەوە و ئاڵای وڵاتەکەیان پێیە، لە پڕە گوریسەکە دەپچرێت و هەردووکیان دەکەونە خوارەوە و راستەوخۆ گیان لەدەست دەدەن. 
   
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌، سه‌ركردایه‌تى سوپای كۆڵۆمبیا به‌یاننامه‌یه‌كى له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ "هێزه‌ ئاسمانییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ به‌داخه‌ بۆ له‌ده‌ستدانى ئه‌و دوو سه‌ربازه‌".

دارشتنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure