شوتى بخۆ و پاره‌ ببه‌ره‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 14/08/2019‌ :: 376‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

له‌ گوندێكى وڵاتى چین ساڵانه‌ كێبڕكێیه‌كى سه‌یر ئه‌نجامده‌درێت، تیایدا ئه‌وكه‌سه‌ى زۆرترین شووتى بخوات خه‌ڵات ده‌كرێت.


كێبڕكێكه‌ ساڵانه‌ له‌ گوندى چنگجیانگ كه‌ ناسراوه‌ به‌ گوندى شووتى له‌ چین ناوده‌برێت، ئه‌م گونده‌ زۆرترین رێژه‌ى شووتى به‌رهه‌مده‌هێنن كه‌ داهاته‌كه‌ى له‌ساڵێكدا ده‌كات 4.5 ملیۆن دۆلار.

ئه‌م كێبڕكێیه‌ بۆ سه‌رنجڕاكێشانى گه‌شتیاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌ركه‌سێك براوه‌ى كێبڕكێكه‌بێت و بتوانێت به‌زووترین كات زۆرترین شووتى بخوات، له‌ 15 دۆلار بۆ 43 دۆلار ده‌درێت به‌ براوه‌ى یه‌كه‌م تا سێیه‌م.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure