ڤیدیۆى مارێك ببینه‌ ده‌یه‌وێت خۆى بخوات

هەمەڕەنگ :: 13/08/2019‌ :: 6779‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌ یوتیوب و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تیایدا مارێك هه‌وڵى خواردنى خۆى ده‌دات.


وه‌كو له‌ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێت، ماره‌كه‌ نیوه‌ى له‌شى خۆى قووتداوه‌ به‌ڵام هه‌ست به‌خۆى ناكات و نازانێت كه‌ چى زیانێك به‌خۆى ده‌گه‌یه‌نێت.

به‌پێى وته‌ى پزیشكانى ڤێتێرنه‌رى، هه‌ندێك جۆرى مار توشى ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بن كه‌ ماره‌كه‌ بێئه‌وه‌ى هه‌ست به‌خۆى بكات خۆى ده‌خوات.

له‌م ڤیدیۆیه‌دا ئه‌و پیاوه‌ى ڤیدیۆكه‌ى تۆماركردووه‌ فریاى ماره‌كه‌ ده‌كه‌وێت و رزگارى ده‌كات.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure