له‌به‌ر هۆكارێكى سه‌یر ژنێك داواى جیابوونه‌وه‌ له‌هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كات

هەمەڕەنگ :: 13/08/2019‌ :: 3605‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ژنێكى ته‌مه‌ن 50 ساڵ له‌ قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر داواى جیابوونه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌كات.

ژنه‌كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌ و له‌دادگا وتوویه‌تى: 25 ساڵە هاوسه‌رگیرى كردووه‌ و منداڵى گه‌وره‌ى هه‌یه‌، پێش ماوه‌یه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ى ویستوویه‌تى ژنى به‌سه‌ردا بهێنێت كه‌ ته‌مه‌نى كچه‌كه‌ زۆر منداڵ بووه‌، به‌ڵام رێگر نه‌بووه‌ له‌به‌رده‌میدا و به‌پاره‌ى خۆى بۆیهێناوه‌ و شووقه‌شى بۆكڕیوه‌.

ژنه‌كه‌ ئه‌وه‌شى وتووه‌: دواى ماوه‌یه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ى هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵى گۆڕاوه‌ و زۆر قسه‌ى ناشرینى پێوتووه‌ و داواى لێكردووه‌ سه‌رپۆش بكات و به‌دڵى خۆى جل نه‌پۆشێت، به‌ڵام پێى قبوڵ نه‌كراوه‌ و ماڵه‌كه‌ى بۆ به‌جێهێشتووه‌، هاوسه‌ره‌كه‌ى ته‌ڵاقى نه‌داوه‌ بۆئه‌وه‌ى هیچى به‌رنه‌كه‌وێت.

ئێستا ژنه‌كه‌ له‌ دادگاى خێزان له‌ قاهیره‌ خۆى داواى جیابوونه‌وه‌ى كردووه‌ هه‌ر چۆنێك بێت ده‌یه‌وێت رزگارى بێت و ده‌ڵێت: 25 ساڵه‌ هاوسه‌رگیریمان كردووه‌ و به‌دڵى خۆم جلم پۆشیوه‌، كه‌چى ئێستا له‌سه‌ر جله‌كانم بیانووم پێده‌گرێت و قسه‌ى ناشرینم پێده‌ڵێت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure