گۆرانیبێژێك گیانى له‌ده‌ستدا و ڤیدیۆى كاتى مردنه‌كه‌ى بڵاوده‌بێته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 11127‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

گۆرانیبێژ و دیجه‌ى به‌ناوبانگى كۆت دیڤوارى كه‌ناسراوه‌ به‌ دیجه‌ى عه‌ره‌فات كۆچى دوایى كرد و ساته‌وه‌ختى مردنه‌كه‌ى له‌ یوتیوب و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه‌.


ئه‌ینج دیدیه‌ هوان ته‌مه‌ن 33 ساڵ كه‌ ناسراوه‌ به‌ دیجه‌ى عه‌ره‌فات گۆرانیبێژ و دیجه‌یه‌كى به‌ناوبانگى كۆت دیڤواره‌، له‌كاتى ماتۆڕسواریدا نمایشى به‌ ماتۆڕه‌كه‌ى كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ خۆى كێشاوه‌ به‌ ستوونێكى كاره‌بادا و گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌م ڤیدیۆیه‌ هۆكارى مردن و ساته‌وه‌ختى مردنه‌كه‌ى دیجه‌ى عه‌ره‌فاتى تێدایه‌ كه‌ به‌روونى هۆكارى مردنه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌هۆى تیژڕه‌وى و نمایشكردنه‌وه‌ بووه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure