كوڕێك بەهۆكارێكی سەیر رێگە نادات كەس دایكی ببنێت

هەمەڕەنگ :: 13/08/2019‌ :: 3631‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

شانی هاعان دەڵێت "خەڵكی پێیانوایە خوشكی كچە 17 ساڵانەكەیەتی، چونكە گەنجتر دەردەكەوێت و بێزاریی خۆی دەردەبڕێت، چونكە هەر كات بیەوێت كهول بكڕێت، یاخود سەیری فیلمێكی سەروو تەمەن 18 ساڵی بكات داوای پێناسەی لێ دەكەن و هەر كات بچێتە جێژوانی پیاوێك ڕەخنەی ئەوەی لێدەگرن كە دەیەوەێت پەیوەندی لەگەڵ پیاوێكدا ببەستێت كە لەتەمەنی باوكیەتی.


پێگەی میرۆری بریتانی بڵاویكردەوە كوڕەكەی شانی ڕێگە بەهاوڕێكانی نادات بێنە ماڵەوە، چونكە دایكی زۆر جوان و سەرنجڕاكێشە و ڕێگە بەدایكیشی نادات لە كوبوونەوەی قوتابخانە و چالاكییەكانیدا بەشداری بكات.

ئەمەش وای كردووە خەڵكی پرسیاری زۆری لێ بكەن دەربارەی مانەوەی بەم شێوەیە كە ئایا نەشتەرگەری جوانكاری كردووە یاخود نا یان چی بەكار دەهێنێت.

شانی دڵ خۆشە كە بەمشێوەیە ماوەتەوە و دەڵێت "پێش خەوتن هەنگوینی سروشتی دەدات لە پێستی دەموچاوی و میوە و سەوزەی زۆر دەخوات و ئاوی زۆریش دەخواتەوە و ڕۆژانە 8 كاتژمێر دەخەوێت".


پێداچوونەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure