دواڕۆژ
زیندانیکراوێکی کۆن پێش 20 ساڵ هەوڵیدا لەڕێگەی قوتدانی فڵچەیەکی ددانەوە خۆی بکوژێت و پاش ئەم هەموو ساڵە بە نەشتەگەری
دەری هێنا.
پیاوێکی چینی تەمەن 51 ساڵ بەناوی لی بەهۆی
ئازاری سکەوە سەردانی نەخۆشخانەی کرد ئەوانیش پشکنینی تیشکی تەنوریان بۆ کرد و
دەرکەوت فڵچەیەکی ددان لە بۆری زراویدا هەیە و پزیشکان لەڕێگەی نازوڕەوە بۆیان
دەرهێنا.
ئەوەی سەیرە فڵچەی ددانەکە هیچ زیانێکی بە ئەندامەکانی
ناوەوەی جەستەی نەگەیاندبوو، بەڵام پزیشکان دەڵێن ئەگەر فڵچەکە زیاتر لە لەشیدا بمایەتەوە
رەنگە بگەیشتایە بە جگەری و بەهۆی هەوکردنەوە بیکوشتایە.
وە:هێڤی فەرهاد
بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور