پیاوان ئاشقی ئەم بورجانەن

هەمەڕەنگ :: 13/08/2019‌ :: 4991‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


بورجەکان لەیەک ناچن و هەریەکەیان تایبەتمەندی خۆی هەیە، هەر ئەم جیاوازیەشە وادەکات سەرنجڕاکێش بن، لەم چوارچێوەیەدا باسی ئەو بورجانە دەکەین کە کاریەگەریەکی بەهێزیان هەیە وادەکات پیاوان ئاشقیانبن.


شێر:

لەدایکبووی ئەم بورجە بوێر و دڕندەیە و وزەیەکی بێ سنوری هەیە، کەسایەتیەکەی هێندە جیاوازە وادەکات پیاوان ئاشقی بن، بورجی شێر سەرکردەیە و خەڵکی دوای دەکەون.


دووانە
تەمەنی هەرچەندە بێت روحێکی گەنجی هەیە ئەمەش لە خۆیدا تایبەتمەندیەکە پیاوان ئاشقین، لەدایکبووی ئەم بورجە لەو باوەڕەدایە ژیان کورتە و نابێت لە شتی نەرێنیدا سەرف بکرێت، هەربۆیە هەوڵدەدات سود لە هەموو ساتەکانی ژیان ببینێت و بەردەوام لە نوێبوونەوەدایە.


سەتڵ
ئەگەر لەنێو کۆمەڵێک خەڵکیشدا بێت دەردەکەوێت، بورجێکی دڵ پاکە و تەنیا لایەنی باشی خەڵکی دەبینێت و تێڕوانینی بۆ ژیان جیاوازە، بە دوور لە روخساری دەرەوەی ئەوەی سەرنجی پیاو لە بورجی سەتڵدا رادەکیشێت ئەوەیە کەسێکی بوێرە و چی لە دڵدایە دەیڵێت.


دووپشک
خاوەنی ئەم بورجە زۆر کەم دەربڕین لە خۆی دەکات و نهێنی زۆرە ئەمەش وادەکات بەردەوام سەرنجڕاکێش بێت، هەروەها کەسێکی زیرەک و لێزانە ئەمەش وادەکات پیاوان وەک سەرکێشیەک بیانبینن و هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی دڵیان بدەن.


کەوان
لەدایکبووی بورجی کەوان شنەبایەکە دڵەکان دەبوژێنێتەوە، ئەم بورجە هەستێکی ئەرێنی و گەشبینی و خۆشەویستی بڵاودەکاتەوە، هەروەها کەسێکی ژیر و زیرەکە و دەتوانێت ئەستەمترین حاڵەتە لە بەرژەوەندی خۆیدا بشکێنێتەوە، وەک زۆربەمان دەزانین بورجی کەوان ئارەزوو بە سەقامگیری ناکات و ئەستەمە دڵی رازی بکەیت ئەمەش سەرنجڕاکێشتری تری دەکات.


گیسک
خاوەنی ئەم بورجە هەستی ئارامی وسەقامگیری دەبەخشێت بە خۆشەویستەکەی، گیسک مرۆڤێکی بەپەرۆشە بەڵام تەنیا بۆ کەسە نزیکەکانی ئەمەش وادەکات لەبەرچاوی خەڵکیدا کەسێکی سارد دیاربێت، بەڵام هاوبەشی ژیانی دەزانێت ئەمە راست نیە چونکە خۆشەویستیەکەی تەنیا بۆ ئەو دەردەبڕێت.



وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure