ترێ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى منداڵان دروست ده‌كات

هەمەڕەنگ :: 13/08/2019‌ :: 1205‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

لورا لوتشامبرز چیرۆكى نزیكبوونه‌وه‌ى كچه‌كه‌ى له‌مردن به‌هۆی ده‌نكێك ترێوه‌  له‌فه‌یسبوك باس ده‌كات و ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت لێره‌وه‌ دایكان و باوكان ئاگادار بكه‌مه‌وه‌ كه‌ له‌كاتى خواردنى ترێ و میوه‌كانى تردا منداڵه‌كانیان به‌جێنه‌هێڵن و ئاگایان لێیان بێت".


لۆرا  دوای ئه‌وه‌ى قاپێك ترێ بۆ ئۆلیڤیای كچه‌ ته‌مه‌ن چوار ساڵه‌كه‌ی دا ده‌نێت سه‌رقاڵى ئیشی ناوماڵ ده‌بێت له‌پڕ سه‌یری كچه‌كه‌ى ده‌كات كه‌ شتێك له‌ قوڕگى دایه‌ و ناتوانێت هه‌ناسه‌ بدات، لۆرا به‌په‌له‌ كچه‌كه‌ى سه‌روژێر ده‌كات و ده‌كێشێت به‌پشتیدا و ده‌بینێت ورده‌ ورده‌ ره‌نگى شین هه‌ڵده‌گڕێ و نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌مردن دواتر به‌ هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌توانرێت ئۆلیڤیا له‌و ده‌نکه‌ ترێیه‌ی له‌ قوڕگیدا ماوه‌ته‌وه‌ رزگاری بكه‌ن.

لۆرا ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئیهمالی منه‌وه‌ ئه‌مه‌ روویداوه‌ و ژیانى من دوای ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ زۆر گۆڕاوه‌".  
 
پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure