سه‌یروسه‌مه‌رترین مستیلە ببینه‌

هەمەڕەنگ :: 13/08/2019‌ :: 443‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وێنه‌ی مستیله‌یه‌كى تایبه‌ت بڵاوبووەته‌وه‌ كه‌ بووەته‌ جێی سه‌ره‌نجى هه‌موان و به‌ سه‌یروسه‌مەرترین مستیلە ناودەبرێت.


ئه‌گه‌ر سه‌یری وێنه‌كان بكه‌یت ئه‌و مەستیلەیە له‌ كانزایه‌كى زیو دروست كراوه‌ و بە 3 ئه‌ڵقه‌ ده‌وره‌ی دراوه‌ كه‌ به‌ردی سه‌وزی تێدایه‌ و هه‌ر بەردێك له‌و مستیلەیەدا كۆمه‌ڵێك ئه‌ڵماسی بچوك ده‌وره‌ی داوه‌ و له‌ناوه‌ڕاستدا به‌ردێكى بازنه‌یی بچوكى هه‌یه‌.

بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ئه‌و مستیلەیە له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگۆیه‌كى زۆری به‌دوای خۆیداهێناوه‌ كه‌ هه‌ندێكیان به‌ سه‌یروسه‌مه‌ر ناوی دەبەن و هه‌ندێكیشیان به‌لایانه‌وه‌ ناشیرینترینه‌ و هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن ره‌نگه‌كانى به‌یه‌كه‌وه‌ ناگونجێن.

 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure