وارین بافیت: چۆن منداڵەکانت فێردەکەیت گرنگی پارە بزانن و کۆیی بکەنەوە ؟

هەمەڕەنگ :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 1038‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ


ملیاردێری ئەمریکی وارین بافیت دەڵێت: گەورەترین هەڵە کەدایکان و باوکان ئەنجامی دەدەن ئەوەیە چاوەڕێی دەکەن تاوەکو منداڵەکەیان دەچێتە تەمەنی هەرزەکاری پاشان فێری بەرپرسیاریەتی پارەیان دەکەن.

 
ئەم ملیاردیرە لەو باوەڕەدایە پێویستە دایکان پێش قوتابخانە منداڵەکانیان فێری گرنگی پارە بکەن و لە رێگەی ماڵپەڕی (سی ئێن بی سی) کۆمەڵێک ئامۆژگاری دەبارەی ئاشناکردنی منداڵ بە بەرپرسیاریەتی پارە بڵاوکردەوە:


1-منداڵان فێربکەن مێشکیان کراوەبێت: تاوەکو لە یەکەم هەوڵەوە خۆیان بەدەستەوە نەدەن، بەتایبەتی کاتێک ئاستەنگیان رووبەڕوو دەبێتەوە.


2-فێریان بکەن پارە پاشەکەوت بکەن: دوو دەخیلەیان بدەنی یەکێکیان بۆ پاشەکەوتکردنی پارە و ئەوی تریان بۆ خەرجکردنی، چ کاتێکیش پارەیان پێ بەخشرا دەبێت دابەشی بکەن بەسەر هەردوو دەخیلەکەدا.


3-جیاوازی لە نێوان نرخ و بەها بکەن: زۆرجار فرۆشیارەکان بەچەندین شێوەی جیاواز هەوڵدەدەن خەڵکی هان بدەن بەرهەمەکانیان بکڕن لەکاتێکدا هەندێکیان شانەیانی نرخەکەیان نین.


4-منداڵ فیربکەن بڕیاری دروست بدەن: فێریان بکەن بڕیارەکانیان دەرئەنجامی دەبێت تاوەکو بیر لە داهاتوو بکەنەوە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure