ئاسمانەوانەکانی ناسا چەند وەردەگرن؟ بڕەکەی شۆکت دەکات!

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 345‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


ئاسمانەوانی وەک هیچ پیشەیەکی دیکە نییە و داواکاری زۆری هەیە وەک ئەوەی دەبێت هاووڵاتیەکی ئەمریکی بیت و بڕوانامەت هەبێت لە بواری زانست و ئەندازیاری یان بیرکاری لە زانکۆیەکی باوەڕپێکراو و لەگەڵ 3 ساڵ پسپۆری یان 1000 کاتژمێر فڕۆکەوانی.

 
داواکاریەکان لێرەدا ناوەستن، بەپێی ماڵپەری بزنس ئینسایدەر تاقیکردنەوەکانی خۆ ناونوسکردن بۆ ئاژانسی ناسا 47 هێندەی چوونە زانکۆی هارڤارد ئەستەمترە.


هەموو دوو ساڵ جارێک ناسا کۆمەڵێک ئاسمانەوانی نوێ هەڵدەبژێرێت و ساڵی 2017 لەکۆی 18300 کەس تەنیا 12 کەسیان هەڵبژارد بۆ ئەوەی راهێنانێکی چڕیان پێ بکەن تاکو هەمیشە ئامادەبن ژیانیان بکەنە مەترسیەوە.


ئاسمانەوانێکی ئەمریکی مووچەکەی ئاشکرادەکات:
ئاسمانەوانێکی پێشوو ئاشکرایکرد ئاژانسی ناسا 5 دۆلاری پێ بەخشیووە بۆ هەر رۆژێک کە لە بۆشایی ئاسماندا بەسەری بردووە، بەپێی ماڵپەڕی رووسیا ئەلیەوم ئەم بڕە پارەیە مووچەی مانگانە نییە بەڵکو پارەیەکی زیادەیە رۆژانە وەری دەگرن چونکە حکومەت هەموو پێداویستیەکانی خواردن و ژیانیان بۆ دابین دەکات.


حکومەتی ئەمریکا چەند دەدات بە ئاسمانەوانەکانی:
ئەو کارمەندانەی پلەی GS-15 هەیە کە یەکسانە بە پلەی عەقید لە سوپای ئەمریکیدا ساڵانە 155 هەزار دۆلار وەردەگرن، واتا 13 هەزار دۆلار لە مانگێکدا.


بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەڕی ناسا بڵاوکراوەتەوە مووچەی کارمەندە مەدەنیەکان لە پلەی GS-11 دەگاتە 5.5 هەزار دۆلار لە مانگێکدا و پاش بەسەربردنی 8 ساڵ خزمەت بۆ 10.3 هەزار دۆلار بەرز دەبێتەوە.


بەپێی ماڵپەڕەکە پلە و مووچەی هەرکەسێک بەپێی دەستکەوتە ئەکادیمی و پسپۆریەکەی دیاری دەکرێت، پلەکان لە 1 تا 10 یە و لەسەر بنچینەی کارکردن و ساڵی خزمەت بەرزدەکرێتەوە.


حکومەتی رووسیا چەند دەدات بە ئاسمانەوانەکانی:
مووچەی ئاسمانەوانە رووسیەکان 63.9 هەزار روبل-ە (واتا 978 دۆلار)، بەڵام راهێنەری ئاسمانەوانەکان 88.45 هەزار روبل (1300 دۆلار) وەردەگرێت.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure