ویستیان قوربانی بکەن بەڵام کارەسات روویدا

هەمەڕەنگ :: 5 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 39659‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


لە شاری فنارە لە پارێزگاری ئیسماعیلیە لە میسر رووداوێکی دڵتەزین روویداو و بەهۆیەوە خۆشی جەژن گۆڕا بۆ پرسە، چونکە گوێرەکەیەک پێش سەربڕینی بە چەند خولەکێک هاربوو و هێرشیکردەسەر ئەو قەسابەی سەرقاڵی ئامادەکاریبوو بۆ سەربڕینی.

 
دەوترێت پاش ئەوەی گوێرەکە چەقۆکەی بینی هاربووە و هێرشیکردووەتەسەر ئەو قەسابەی هەوڵیداوە بیگرێت، لەئەنجامدا قەسابەکە بەسەختی برینداربوو و دواتر گیانی لەدەستدا و گوێرەکەکەش رایکردووە.


خەڵکی ناوچەکە شۆکبوون بە رووداوەکە و چەند کەسێکی دیکەش هەوڵیاندا گوێرەکەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام بەهۆیەوە نۆ کەسی دیکە برینداربوون پێش ئەوەی بەتەواوەتی بیگرنەوە.


خۆشی جەژن و قوربانیەکە گۆڕا بۆ پرسە و چەند شایەتحاڵێک باسی ئەوەیانکرد خێزانەکە پێش جەژن ئاژەڵەکەیان بە 40 هەزار جنەی میسری (نزیکەی 2400 دۆلار) کڕیوە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure