پێشبینی ئەستێرەکانی بەخت بۆ ئەمڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 4925‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ


کاوڕ

پابەندبوونت بە بەڵێن و کارەکەت نهێنی سەرکەوتنتە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری نەرمونیان بە لەگەڵ خۆشەویستەکەت تاوەکو دڵی دەبەیتەوە، هەوڵبدە بە زووترین کات کێشەکانی نێوانتان چارەسەر بکەیت تاوەکو پارێزگاری لە پەیوەندیەکەتان بکەیت.

گا
توانای هەیە لە ئەستەمترین حاڵەتدا کار بکات و لە پڕۆژەی بە کۆمەڵدا زۆر سەرکەوتووە و توانای بەڕێوەبردنی هەیە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری بورجی گا لەو بورجانەیە هیچ ساتێک بەفیڕۆ نادات و هەوڵدەدات زۆربەی کاتەکان لەگەڵ خۆشەویستەکەی بەسەر بەرێت.

دووانە
هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ دەکەیت ئەمەش پەیوەندیەکەتی لەگەڵ هاوکارانت ئاڵۆزکردووە، هێوربەرەوە و ژیرانە مامەڵە لەگەڵ کەسانی چواردەورت بکە، هەوڵبدە بە زووترین کات هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت دەربڕیت.

قڕژاڵ
لەو بورجانەیە کە بیرۆکە و پلانیان بۆ داهاتوو زۆرە و دەستبەرداری نابن، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەم بورجە لە توانایدایە چارەسەری ئەستەمترین کێشەکانی نێوان خۆی و خۆشەویستەکەی بکات.

شێر
متمانەت بە خۆت و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی کارەکانت هەبێت، لەم ماوەیەدا بەهۆی کارەکەتەوە کەمێک هیلاک دەبیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری رەنگە کەسێک بناسیت وات لێ بکات بیر لەوە بکەیتەوە چەند هەنگاوێکی ئەرێنی بنێیت و بچیتە پەیوەندیەکی سۆزداریەوە.

فەریک
مەهێڵە کارەکەت دەست بەسەر هەموو کاتەکەتدا بگرێت و هەلێک بەخۆت بدە تاوەکو پشوو بدەیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری خۆشەویستی لە ئارادایە هەربۆیە دڵتی بۆ بکەرەوە و رەنگە ماوەی داهاتوو بچیتە پەیوەندیەکی سۆزداری نوێ.

تەرازوو
کارێکی زۆر و ئەستەمت پێ دەبەخشرێت، بەڵام لە ماوەیەکی پێوانەییدا ئەنجامی دەدەیت، ئەمەش وادەکات ببیتە جێ سەرنجی هاوکارانت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری رەنگە بەهەڵە لەیەک تێگەیشتنێک لە نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت دروستبێت، بە زووترین کات چارەسەری بکە تاوەکو کێشە دروست نەبێت.

دووپشک
لەو بورجانەیە کە کەسایەتیەکی بەهێزی هەیە بەتایبەتی لە شوێنی کار و لەتوانایاندایە ئەستەمترین حاڵەتەکان لە بەرژەوەندی خۆی بگۆڕێت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری بورجێکی رۆمانسیە و هەمیشە هەوڵدەدات ئاستی ژیانی باشتر بکات.

کەوان
کیشە کەوتووەتە کۆمپانیاکەتەوە و رووبەڕووی فشاریکی زۆر بوویتەتەوە، هەربۆیە تادەتوانیت بە هێمنی و ژیری مامەڵەی لەگەڵ بکە، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری ئەو دڵەڕاوکێیەی ماوەیەکە هەستی پێ دەکەیت کاریکردووەتە سەر پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت هەربۆیە هاوبەشی بە خەمەکانت بکە و داوای یارمەتی لێ بکە.

گیسک
پیشەیەکی نوێت دەست دەکەوێت لەگەڵ توانا و ئاستی خوێندنتدا گونجاوە ئەمەش وادەکات چالاک و گەشبین بیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری هەوڵبدە پێویستیەکانی خۆشەویستەکەت پشتگوێ نەخەیت چونکە ئەو تەنیا داوای ئەوە دەکات لێوەی نزیکبیت، هەربۆیە پشتگوێی مەخە.

سەتڵ
لە شوێنی کارەکەت جێ دەستت دیارە و کەسێکی سەرکەوتوویت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری هەوڵبدە زیاتر گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدەیت، چونکە هەمیشە پاڵپشتیت دەکات.

نەهەنگ
لەو بورجانەیە کەو هەوڵدەدات بچوکترین کێشە یەکلایی بکاتەوە تاوەکو ژیانێکی رێکخراوی هەبیت، سەبارەت بە لایەنی سۆزداری لەو بورجانەیە کە دەزانێت خۆشەویستەکەی شایەنی زۆر شتە، بەڵام ناتوانیت پێی ببەخشیت ئەمەش کاریگەریەکی زۆری لەسەر ژیانت هەیە.

 

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure