دایكێك لەبەرئەوەی لەكاتی دووگیانیدا دەستی نەشۆردووە منداڵەكەی توشی کارەسات بوو

هەمەڕەنگ :: 12/08/2019‌ :: 1879‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
دایكێك بەناوی (بام رۆجەرز) لەبەرئەوەی لەكاتی دووگیانییدا دەستەكانی نەشۆردووە و پاكڕاینەگرتوون، تووشی ڤایرۆسی (cmv) بووە و بەهۆیەوە كۆرپەلەكەی تووشی ئیفلیجیی بووە.

 
رۆژنامەی میرۆر-ی بریتانی كە هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە، ئەوە رووندەكاتەوە، هۆكاری تووشبوونی ئەو ڤایرۆسە، نەشۆردنی دەستەكانی دایكەكەیە چ لەكاتی دووگیانی و چ لەكاتی لەدایكبوونی كۆرپەكەیدا.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، هەر زوو پزیشكەكان بە دایكەكەیان وتووە كە منداڵەكەی كێشەی لە مێشكیدا هەیە، دوای لەدایكبوونیشی منداڵەكە هەم ئیفلیجیی مێشك و هەم بوورانەوەی لەگەڵدابووە، ئەمە بێجگە لەوەی كە نابینا بووە و تەنیا گوێیەكیشی دەبیستێت.
رۆجەرز دەڵێت:"نامەوێت ژنانی دووگیان بترسێنم، بەڵام تكایان لێدەكەم لەكاتی دووگیانی و منداڵبووندا پاكوخاوێنیی خۆیان رابگرن بۆ ئەوەی منداڵەكانیان بەسەلامەتی لەدایكببن و تووشی ئەم حاڵەتەی كوڕەكەی من نەبن كە ئێستا تەمەنی 5 ساڵە و هیچ جووڵەیەكی نییە و هەموو ژیانیشی هەروا دەمێنێتەوە".
سەرچاوە پزیشكی و تەندروستییەكان دەڵێن"ڤایرۆسی (cmv) كاریگەریی لەسەر كەسانی ئاسایی نییە، بەڵام بۆ ژنانی دووگیان ئەگەر پاكوخاوێنی خۆیان نەپارێزن، ئەوا منداڵەكانیان تووشی ئیفلیجی دەكات، هەروەها كاریگەریی لەسەر منداڵی تازە لەدایكبوو و شیرەخۆرە و ئەوانەی كە كۆئەندامی بەرگرییان لاوازە دروست دەكات و تووشی نابینایی و كەڕولاڵی و كێشەی كۆئەندامی هەرس و جگەر و هەوكردنی سییەكان-یان دەكات و سەرەكیترین رێگەیش بۆ خۆپاراستن لەم ڤایرۆسە پاكوخاوێنیی دایكانە".
ئا: ل. م
بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure