گەر ئەم نیشانانە لەسەر جەستەت دەرکەوتن سەردانی پزیشک بکە

تەندروستی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 7421‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

نوسەری پزیشکی ئەمریکی ئیمیلی دینۆزۆ لە نوێترین راپۆرتیدا کە لە گۆڤاری ریدرز دایجستی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە، ئاشکرای دەکات کاتێک چەند نیشانەیەک لەسەر جەستەت دەرکەوتن پێویستە بە زوویی سەردانی پزیشک بکەیت لەوانەش: 

- پشکنینی پزیشکی هەمیشەیی و بەردەوام

هەر گۆڕانکارییەک لە رەنگی پێستدا رووبدات رەنگە نیشانەیەک بێت بۆ نەخۆشییەک لەوانەش (شەکرە، نەخۆشییەکانی جگەر، گورچیلە)، بۆیە باشترە ماوە ماوە پشکنینی پێویست ئەنجامبدرێت.

- دروستبوونی خاڵ و شەقبردنی پێست

لە دەرکەوتنی خاڵ و نیشانە بە بڕوای ئەو شارەزایە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت، چونکە رەنگە هۆکارێک بێت بۆ توشبون بە (گرێی میلانینی) و نەخۆشی شێرپەنجەی پێست، کە لە دواتردا نیشانەی دیکەی تێدا دەردەکەوێت، وەک زیادبوونی خاڵەکان.

-دەرکەوتنی هەر جۆرە گرێیەک

لەکاتی دەرکەوتنی هەر گرێیەک لەسەر پێستت سەردانی پزیشک بکرێت چونکە هەتا زوتر سەردانی پزیشک بکەیت زوتر دەستنیشانی حاڵەتەکە دەکرێت و چارەسەر دەکرێت.

-دەرکەوتنی پەڵەی تۆخ لەسەر نینۆک

رەنگ و شێوەی نینۆک دەرخەری دۆخی تەندروستیتە زۆر جار دەرکەوتنی پەڵەی تۆخ یان رەش یان قاوەیی لەسەر نینۆک نێشانەی کەمی ڤیتامین یان بەها خۆراکیەکانی دیکەیە یان بۆماوەییە، بەڵام زۆرجاری دیکە رەنگە دۆخەکە مەترسیدارتر بێت بۆیە باشترە پزیشک بە زووی دەستنیشانی هۆکارەکەی بکات.

- دەرکەوتنی پەڵەی سپی لەسەر نینۆک

کە ئەم حاڵەتە دوو جۆری هەیە جۆری یەکەم ئەوەیە پەڵەکە لەسەر خودی نینۆکەکە دروست دەبێت کە ئەمەیان زۆرجار بەهۆی ژەهراویبوون بە زەرنیخ یان کانزا قورسەکانی دیکەوەیە، جۆری دووەم ئەوەیە پەڵەکە لەسەر پێستی ژێر نینۆکەکە دەردەکەوێت، کە ئەمەیان زۆرجار نیشانەیە بۆ نەخۆشیەکانی(جگەر ، گورچیلە، دڵ).

- دەرکەوتنی گۆشی زیادەی نینۆک

ئەمە زیادتر لە نینۆکەکانی دەستدا روودەدەن، هەندێک جار بەهۆی شۆک یان سەدەفی نینۆک یان نەخۆشی هەوکردن جومگەکان هۆکاری ئەم حاڵەتەن.

-دەرکەوتنی پەڵە لەسەر ددان

سەرنج بدە گەر دروستبوونی پەڵەی زەرد یان سپی یان قاوەیی لەسەر ددانت بەهۆی جگەرە کێشان و خواردنەوەی چاو و قاوەوە نییە، رەنگە بەهۆی نەخۆشی( سیلیاک)ەوە بێت، کە نەخۆش هەستیاری بەرامبەر ئەو خواردنانە پەیدا دەکات کە گەنمیان تێدایە، چونکە جەستە کۆمەڵێک ماددەی خۆراکی گرنگ لەوانەش کالسیۆم، هەڵنامژێت کە هۆکارە بۆ تەندروست بوونی ددان.

-دروستبوونی پەڵە لەسەر مل

دروستبوونی پەڵەی کە رەنگی سەوزێکی رەشباوی هەبێت، رەنگە نیشانەی نەخۆشی شەکرە یان بەرگری بەرامبەر ئەنسۆلین بێت، لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا رەنگە نیشانەی شێرپەنجەی گەدە یان کۆلۆن یان جگەر بێت، جگە لە نیشانەکانی نەخۆشی غودەی سام یان کیسی سەر هێلکەدان.

- کاتێک پێستت وەک توێکلێ پڕتەقاڵی لێبێت

ئەم حاڵەتە بەهۆی چەند نەخۆشییەکی جیاوازەوە روودەدات وەک شێرپەنجەی مەمکی هەوکردوویی، یان ئەو کەسانەی شەکرەیان کۆنتڕۆڵ نییە، لە هەموو حاڵەتەکاندا پزیشک حەڵەتەکە دیاری دەکات.

- پەڵەی زۆر و ناروون 

ئەمە زۆرجار بەهۆی دابەزینی چەوری یان هەندێک جۆری دەرمان دروستببێت، بەڵام بە وتەی بنکەی چارەسەری شێرپەنجەی ئەمریکا، دەرکەوتنی پەڵەی زۆری و ناروون پەیوەندی بە شێرپەنجەی خوێنەوە هەیە.

-دەرکەوتنی پەڵەی سوور لەسەر بەری دەست

ئەم حاڵەتە چەندین هۆکاری هەیە کە رەنگە بەهۆی ئەکزیما یان سەدەفی بێت کە ئەمە هیچ مەترسی نییە، جگە لەوە نەخۆشیەکانی جگەر و هەوکردنی جومگەکان رەنگە هۆکاربێت.

- بینینی خوێن لە چاودا

زۆرکەس کە خوێن لە چاویدا دەبینێت هەست بە ترس دەکات، بەڵام لە راستیدا هیچ مەترسیدار نییە و لە ماوەی هەفتەیەکدا دیار نامێنێت، بەڵام لەو کەسانەدا دووبارە دەبێتەوە کە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و شەکرەیان هەیە.

-دەرکەوتنی بازنەی سوور

دکتۆر لیبنر نەخۆشی لایم هۆکاری دەرکەوتنی ئەو بازنە سوورانەیە بە شێوەیەکە لەناو بازنە سوورەکەدا بازنەی سووری دیکە هەیە، گەر چارەسەر نەکرێت کاریگەری لەسەر دڵ و مێشک و جومگەکان هەیە.

ئا:ئەڤین

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure