هەفتانە پێنج ڕۆژ وەرزش بكە و خۆت لەنەخۆشی زەهایمەر بپارێزە

تەندروستی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 279‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

توێژینەوەیەكی نوێی زانستی ئاشكرای دەكات راهێنانی مامناوەندی بۆ ماوەی دوو كاتژمێر و نیو و پێنج  ڕۆژ لەهەفتەیەكدا  لە نەخۆشی زەهایمەر دەتپارێزێت.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویكردەوە:  ژمارەیەك زانا  لێكوڵینەوەیان لەسەر چەند كەسێك كردووە كە تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 65 ساڵیدایە و  تەندروستیەكی باشیان هەبووە و پرسیاریان دەربارەی ئاستی چالاكیەكانیان  لێكراوە و پشكنین و تاقیكردنەوەی دەروونیان بۆ كراوە بۆ ئەوەی ئەو نیشانانە بدۆزنەوە كە پەیوەندیان بەنەخۆشی زەهایمەرەوە هەیە.

لێکۆڵەرەوان بۆیان دەركەوتووە ئەوانەی بۆ ماوەی 30 خولەك لە 5 ڕۆژی هەفتەدا ڕاهێنانیان كردووە كەمتر توشی نەخۆشی زەهایمەر دەبن و نیشانە و دەركەوتەكانی ئەو نەخوشیەكە زۆر لاوازتر بووە لەوانەی كە وەرزشیان ئەنجام نەداوە.

ئاوزیوما ئاوكونكو مامۆستای یاریدەدەری پزیشكی لە زانكۆی پزیشكی و تەندروستی گشتی لە زانكۆی ویسكونسن دەڵێت: لەو توێژینەوەیەدا دەركەوتووە ئەوانەی راهێنانی وەرزشیان ئەنجام نەداوە توشی نەخۆشی زەهایمەر بوون.

پێداچوونەوە: ئەڤین

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure