چه‌ند نیشانه‌یه‌كى نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كه‌ هه‌مووان پشتگوێی ده‌خه‌ن

تەندروستی :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 10837‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

-شه‌كه‌تی به‌رده‌وام

ماندووبوونی به‌رده‌وام یه‌كێكه‌ له‌ نیشانەکانی نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك: لوكیمیا و شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه‌ و گه‌ده‌، ئه‌م جۆریه‌ هیلاكییه‌ به‌ خه‌وتن و پشوودان چاك نابێت.

-كه‌مبوونه‌وه‌ی كێش بێ هۆكار
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ریان هه‌یه‌ تووشی شێرپه‌نجه‌ بووبن كێشیان زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه‌ به‌ ڕاده‌یه‌ك كه‌ كه‌سه‌كه‌ تووشی شۆك ده‌كات چونكه‌، هیچ شتێكی نه‌كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كێشی كه‌مبێته‌وه‌.

-ئازاری به‌رده‌وام
هه‌رچه‌نده‌ ئازاری زۆر و به‌رده‌وام له‌وانه‌یه‌ ئاماژه‌ بێت بۆ بوونی چه‌ندین نه‌خۆشی جیاواز، به‌ڵام ئه‌گه‌ریشی هه‌یه‌ مانای ئه‌وه‌ بێت كه‌سه‌كه‌ تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌.

 

بۆیه‌ باشتر وایه‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت له‌ حاڵه‌تی بوونی هه‌ریه‌ك له‌م نیشانانه‌.

و: كێوان
پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure