بۆچی میشوولە پێمانەوە دەدات؟

تەندروستی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1091‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


زۆربەمان گوێ نادەینە پێوەدانی میشوولە و بەلامانەوە ئاساییە، بەڵام بۆی هەیە نەخۆشی کوشندە لەگەڵ خۆیدا هەڵبگرێت، بەتوێژینەوە دەرکەوتووە 20% خەڵک بەلای مێشوولەوە سەرنجڕاکێشترن، ئایا هۆکارەکەی چیە؟

 
-دەرکەوتووە ئەو کەسانەی زیاتر ئارەق دەکەنەوە مێشوولە بەلای خۆیاندا رادەکێشن، چونکە ئەم مێرووانە ئارەزوو بە بۆنی ترشی لاکتیک و یۆریک و ئامۆنیا دەکەن.
-سەرنجیان بەرەو ترشی لاکتیک رادەکێشرێت و هەستەوەری تایبەتیان هەیە بۆ دیاریکردنی.
-لە بنچینەشدا ترشی ناوەکی DNA دیاری دەکات لەشت چی جۆرە ماددەیەکی کیمیایی جیاواز دەربدات.
-هەروەها بڕی ئەو دوانە ئۆکسیدی کاربۆنەی دەیدەیتەوە کاردەکاتە سەر ئەم مەسەلەیە.
-کاتیک پلەی گەرمی لەشت بەرزدەبیتەوە بۆ نموونە پاش ئەنجامدانی وەرزش سەرنجڕاکێشتر دەبیت لەلایەن مێشوولەوە، چونکە خوێن لە پێست زیاتر نزیک دەبێتەوە.
-بە توێژینەوە دەرکەوتووە میشوولە زیاتر ئارەزوو بە گروپی خوێنی O دەکات.
-نێرینەی مێشوولە ڕووەکین، بەڵام مێینەکانیان ئارەزوو بەو خوێنی دایکی دووگیان دەکەن، چونکە پلەی گەرمی لەشیان زیاترە و دوانەئۆکسیدی کاربۆن زیاتر دەردەدەن.
-مێشوولە ئاسانتر رەنگە تۆخەکان دیاری دەکەن وەک رەش و نیلی و سور.

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure