ئەم کەسانە لە خۆشەویستیدا بەدبەختن

هەمەڕەنگ :: 10/08/2019‌ :: 3385‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: توێژینەوە

دواڕۆژ


ئەگەر لەو کەسانەیت پێش کاتی خۆی لەدایکبوویت ئەوا ئەگەری زۆرە کەسێکی بەدبەخت بیت لە خۆشەویستی و هاوسەرگیریدا.

 
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرر تویژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە ئەو کەسانەی بە منداڵی کێشیان کەمبووە یان پێش کاتی خۆیان لەدایکبوون لە خۆشەویستیدا بەدبەختن.


بەپێی توێژینەوەکە دەرکەوتووە ئەم کەسانە ئەگەری چوونە پەیوەندی خۆشەویستی و پێکهێنانی خێزانیان کەمترە وەک لەو کەسانەی لەکاتی خۆیاندا لەدایکبوون بە شێوەیەک، ئەگەری چوونە پەیوەندی خۆشەویستیان بە ڕێژەی 28% و بە ڕیژەی 23% ئەگەری بوونە دایک و باوکیان کەمترە.


ماوەی سروشتی سکپری 40 هەفتەیە، بەڵام ئەو منداڵانەی پێش ئەم ماوەیە لەدایک دەبن کێشەی هەناسەدان و هەرس و لاوازی بینین و بیستین و فێربوونیان هەیە، هەروەها زۆرجار شەرمن دەردەچن و ئارەزوو بە تەنیایی دەکەن ئەمەش وادەکات لەخۆشەویستیدا بەدبەختبن.


ئەو منداڵانەی لە هەفتەی 28 سکپڕی لەدایک دەبن ئەگەر پێکهێنانی پەیوەندی ڕۆمانسیان 67% بووە و ئەگەری بوونە باوکیان بە رێژەی 69% بووە.


هەروەها ئەو منداڵەنەی لە هەفتەی 28 بۆ 31 لەدایکبوون بە ڕێژەی 33% ئەگەری دۆزینەوەی خۆشەویستێکی ڕۆمانسیان کەمترە، لەکۆتایدا ئەو کەسانەی لە هەفتەی 32 بۆ 36 لەدایکبوون بە رێژەی 21% ئەگەری ئەوەیان کەمترە پەیوەندیەکی سۆزداری پێکبهێنن یان ببنە باوک.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure