پێنج بۆچوونی هەڵە لەسەر تۆوی پیاوان، نابێت باوەڕیان پێبكەیت

تەندروستی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 9930‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ 

1/ خواردن كاریگەریی لەسەر پتەویی تۆوی پیاو نییە 
زۆر كەس پێیانوایە خواردن پەیوەندی بە تۆوی پیاوانەوە نییە، بەڵام لە ڕاستیدا هەیەتی، بۆ نمونە كافایین كاریگەری نەرێنی لەسەر ژن و پیاو دروستدەكات، بۆیە دەبێت گرنگی بە سیستمێكی باشی خۆراكیی بدرێت بەتایبەت دژە ئۆكسیدەكان كە لەناو سەوزە و میوەدا هەن. 


2/ جگەرە كێشان 
یەكێك لەو بیروباوەڕە هەڵە و بەربڵاوانە جگەرە كێشانە كە كاریگەری نییە، بەڵام ئەم بۆچوونەش هەڵەیە، بەڵكو جگەرە تۆوی پیاو كەم دەكاتەوە و ئەوەش كاریگەریی لەسەر پیاوان هەیە.


3/ سێكس دوای 24 كاتژمێر لەتەواو بوونی سوڕی مانگانە  
زۆر كەس پێیانوایە كەدەبێت  24 كاتژمێر دوای پاكبوونەوە لەسوڕی مانگانە  سێكس بكرێت بۆ دروستكردنی منداڵ، بەڵام باشترین كاتی دووگیانی 10 ڕۆژی دوای سوڕی مانگانەیە، ئەگەر خولی ژیانی هێلكەی ژنان 24 كاتژمێر بێت، ئەوا تۆوی پیاو 72 كاتژمێرە.


4/ جلی ژێرەوە 
زۆر كەس پێیانوایە كە دەبێت پیاوان جلی ژێرەوەی فراوان لەبەر بكەن، چونكە كاریگەریی لەسەر تۆوی پیاوان هەیە و دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی  جووتە گون و دواتر كاریگەریی نەرێنیی لەسەر تۆوی پیاو و ئاوەكەی یاخود ڕژێنەكەی هەیە، لەڕاستیدا باشترە كە جلی تەسك لەبەر نەكەیت، بەڵام تائێستا هیچ بەڵگەیەكی ڕوون نییە لەسەر ئەمە.


5/ تۆوی پیاوان لەگەڵ تەمەندا كەم نابێتەوە 
یەكێك لە بۆچوونە هەڵەكان لەسەر پیاوان ئەوەیە كە تەمەن كاریگەریی نییە و تۆوی پیاوان كاتێكی دیاریكراوی نییە، بەڵام زانست پێچەوانەكەی سەلماندووە و تەمەن كاریگەریی هەیە پیاوان دوای چل ساڵ هەلی دروستكردنی منداڵیان كەمتر دەبێتەوە.   

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure