گرینلاند لە یەک رۆژدا 12.5 ملیۆن تەن سەهۆڵی لەدەستدا

ژینگە :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 173‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

ئەو بڕە سەهۆڵەی گرینلاند لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی پێشوو لەدەستیدا هێندە زۆرە دەتوانێت بە بەرزی 12 سانتیم ویلایەتی فلۆریدا دابپۆشێت.

رۆژی پێنجشەممەی پێشوو زانایەکی بواری کەش و هەوا ئاشکرایکرد سەهۆڵبەندانەکەی گرینلاند ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکردووە و تەنیا لە یەک رۆژدا نزیکەی 12.5 ملیۆن تەن سەهۆڵ توایەوە.

لە بابەتێکی دیکەی واشنتۆن پۆست ئاماژە بەوەدرا توانەوەی سەهۆڵەکە بەهۆی شەپۆلە گەرماکەی ئەوروپاوە روویداوە و  پلەی گەرمی گرینلاندی 15 پلە بۆ 30 پلە لە ئاستی ئاسایی خۆی بەرزکردەوە، بەهۆیەوە رەنگی رووکاری بەفرەکەی لە سپیەوە گۆڕا بۆ رەساسی.

تەنیا لە ماوەی مانگی تەمموزدا 197 تەن سەهۆڵی گرینلاند توایەوەو بەهۆیەوە ئاوی دەریا بە رێژەی 0.5 ملیلیتر بەرزبوەوە.

و:هێڤی فەرهاد

پ: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure