لە گەشتێكدا بەهۆی گەڕان بەدوای تەوالێتدا گیانی لەدەستدا

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 800‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: مردن

دواڕۆژ


فای ریدی تەمەن 22 ساڵان لەشاخێكی بەرزەوە لەكاتی گەڕانی بەدوای توالێتدا كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.


رۆژنامەی میرەری بریتانی بڵاویكردەوە، رید لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێكانی  گەشتیكردوووە و لەسەر ڕێگای ئایست ساسكس گەڕاوە بەدوای تەوالێتدا و لەكاتی گەڕانیدا قاچی دەخزێت و لەسەر شاخێك دەكەوێتە خوارەوە. 

هاوڕێكانی گوێیان لەدەنگی رید بووە، بەڵام نەیانزانیووە كە كەوتۆتە خوارەوە و دواتریش پۆلیسیان ئاگادار كردۆتەوە و گەڕان بەدوای تەرمی رید-دا دەستی پێكردووە.

رید لەگەڵ هەریەك لە هاوڕێكانی چارمان دیكسون و نیكول دیفیز و رەیان كالهی كە شۆفێر بووە گەشتیان كردووە هەر سێ كچەكە بۆ توالێت لەسەر رێگا وەستاون و رەیان لەناو ئۆتۆمبیلەكە ماوەتەوە.

 

كچە هاوڕێكەی رید دەڵێت: "گوێی لە هاواری رید بووە و دواتر دیار نەماوە، باوكی رید دەڵێت: كچەكەم كچێكی جوان و سەلار بوو و دوێنێ‌ شەو پێش ئەوەی بڕوات سەردانی كردووم". 

 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 
ب؛ ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure