پێنج زیانی بەنداوەکانی ئاو بزانە

ژینگە :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 649‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ


لەوڵاتان حكومەت بۆ هەڵگرتن و پارێزگاریكردن لەئاو، بەنداو دروستدەكات و لەكاتی  وشكەساڵی و بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەكاری دەهێنێت، سەرەڕای ئەو سودانە بەنداوەكان زیانی گەورەشیان هەیە لەوانە.

كەمبونەوەی ماسی 
بەنداوەكان ڕێگرن لەبەردەم كۆچی ماسییەكان و ئۆكسجینی ڕووبارەكان لەناو دەبات كە كاریگەری لەسەر هۆكارە بایلۆجییەكانی ماسی هەیە كە وای لێدەكات سەر ئاو بكەوێت.

گۆڕینی كەشوهەوا 
بەنداوەكان كاریگەریی زۆریان لەسەر گۆڕینی كەشوهەوای ئەو ناوچەیە هەیە كە تێیدا دروستدەكرێت، چونكە چەند مادەیەك لە هەڵگری ئاوی بەنداوەكان دروستدەبێت كە گازی میسان دروستدەكات و كاریگەری زۆری لەسەر كەشوهەوای ئەو ناوچەیە دەبێت.

دەربەدەربوون و ئاوارەبوونی خەڵكی ناوچەكە 
بەنداوەكان هۆكاری ئاوارەیی و دەربەدەربووونی نزیكەی 80 ملیۆن كەسە لەجیهاندا  لەوانە 23 ملیۆنیان تەنها لەچینن، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی ماڵی هەژارەكان و ناسنامەیان و ڕۆشنبیرییان زەوت بكرێت كە دەبێتەهۆی هەژاریی و دەردەسەری زیاتر.

پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤە 
دروستكردنی بەنداوەكان دەبێتەهۆی ئاوارەیی و دەربەدەربونی دانیشتوانی ناوچەكە  بەتایبەت  ئەو حكومەتانەی كۆت و بەندی زۆرەملێ لەسەر دانشتوانی ناوچەكە دەسەپێنن بەتایبەت لە چین و بۆرما و كۆڵۆمبیا و ئەسیوبیا.

تەمەنی كورت 
بەنداوەكان ناتوانن بۆ ماوەیەكی درێژ خزمەت پێشكەش بكەن، بۆیە هەندێكجار لادەبرێن، لابردنیشی تێچوویەكی زۆری دەوێت جگە لەوە ئەگەر بەشێوەیەكی بەردەوام نۆژەن نەكرێنەوە و پارێزگارییان لێ نەكرێت، دەبنە مەترسی بۆ سەر دانیشتوانی ناوچەكە و هەمیشە ترسی داڕمانیان هەیە. 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure