چۆنیه‌تى دروستكردنى شه‌ربه‌تى مێوژ

خواردن :: 03/08/2019‌ :: 564‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


شه‌ربه‌تى مێوژ یه‌كێكه‌ له‌ شه‌ربه‌ته‌ دڵخوازه‌كانى وه‌رزى هاوین، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تى دروستكردنى ئه‌و شه‌ربه‌ته‌تان له‌ ماوه‌یه‌كى كورتدا نیشانده‌ده‌ین.


كه‌ره‌سته‌كان
دوو هێشوو ترێ

چۆنیه‌تى دروستكردنى
سه‌ره‌تا بۆڵه‌ ترێكان به‌ هێشووه‌كه‌وه‌ لێبكه‌ره‌وه‌ و بیشۆره‌وه‌، پاشان بیخه‌ره‌ سه‌ر ئاگرێكى مامناوه‌ند با بۆماوه‌ى پێنج خوله‌ك بكوڵێت. دواتر، به‌ كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆڵه‌ ترێ كوڵاوه‌كان پانبكه‌ره‌وه‌ تا گیراوه‌یه‌كى خه‌ستت بۆ دروستده‌بێت. پاشان، بیپاڵێوه‌ تاوه‌كو ته‌نیا شه‌ربه‌تى مێوژه‌كه‌ت ده‌ستده‌كه‌وێت. ئینجا، نیو كوپ شه‌كر بكه‌ره‌ ناو شه‌ربه‌ته‌كه‌ و بیخه‌ره‌وه‌ سه‌ر ئاگرێكى مامناوه‌ن، وازیلێبهێنه‌ با پێنج خوله‌ك بكوڵى. له‌كاتى كوڵانیدا، ئاوى نیو لیمۆى سروشتى تێبكه‌. له‌ كۆتایدا، له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ دایبگره‌ و بیخه‌ره‌ شوشه‌یه‌كه‌وه‌ تاوكو سارد ده‌بێته‌وه‌.

چۆنیه‌تى پێشكه‌شكردنى
شه‌ربه‌ته‌كه‌ بخه‌ره‌ په‌رداخێكى پڕ له‌ پارچه‌ سه‌هۆڵ، به‌مه‌رجێك یه‌ك له‌سه‌ر سێى په‌رداخه‌كه‌ ئاوبێت، بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ربه‌ته‌ زۆر خه‌ستنه‌بێت و تامى خۆش بێت.

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure