ته‌مموز بوو به‌ گه‌رمترین مانگ له‌ مێژوودا

ژینگە :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 228‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ
ڕێكخراوی كه‌شناسی جیهانی له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی 1ی ئابی 2019 ڕایگه‌یاند، مانگی ته‌مموز به‌ گه‌رمترین مانگ داده‌نرێت له‌ هه‌موو مێژووی هه‌ساره‌كه‌دا.


ئه‌م مانگی ته‌مووزه‌ پله‌ی گه‌رما له‌ به‌رزتریندا بووه‌، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها له‌ ئه‌وروپا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی جیهان،.

له‌ ساڵی 2016 هه‌ر مانگی ته‌مموز ڕیكۆردی جیهانی شكاندبوو، ئه‌مساڵیش به‌ هه‌مان شێوه‌ جارێكی دیكه‌ پله‌ی گه‌رما گه‌شته‌ به‌رزترین و ڕیكۆردی گه‌رمترین مانگی شكاند له‌ مێژوودا.

مانگی پێشووتریش كه‌ حوزه‌یران ده‌كات، به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ گه‌رمترین مانگ دانرابوو له‌مساڵدا، به‌ڵام ئه‌م مانگه‌ پله‌ی گه‌رمی زۆر به‌رزتر بووه‌وه‌.

و:كێوان

پێداچوونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure