زانیاریەکی نوێ دەربارەی شێرپەنجە ئاشکرا دەبێت

تەندروستی :: 03/08/2019‌ :: 1171‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: توێژینەوە

دواڕۆژ
بە پێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە، خانەکانی شێرپەنجە نیشانەیەک دەنێرن بۆ کۆئەندامی بەرگری لەش ماناکەی بریتیە لە "لەناوم مەبەن" تاوەکو سیستمی بەرگری لەش هێرش نەکاتە سەریان.

 
بەپێی  هەواڵێکی رۆژنامەی ئیندپێندێنت، زاناکان پڕۆتینێکیان لەسەر پەردەی دەرەوەی خانەکانی شێرپەنجە دۆزیەوە سیستمی بەرگری لەش هەڵدەخەڵەتێنێت.


زاناکانی زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی پرۆتینی جۆری CD24 یان بەسەر رووکاری دەرەوەی خانەکانی شێرپەنجە دۆزیەوە، پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەر مشک دەرکەوت ئەگەر رێگرێک لەبەردەم ئەم پڕۆتینە دابنرێت سیستمی بەرگری لەش دەتوانێت هێرش بکاتە سەریان و لەئەنجامدا گەشە و تەشەنەکردنی خانەکانی شێرپەنجە هێواش دەبێتەوە، رەنگە بەهۆی ئەم دۆزینەوەیە چارەسەرێک بۆ شێرپەنجەی سنگ و هێلکەدان بدۆزرێتەوە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد
پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure