پیاوێکی تەمەن 68 ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە لەگەڵ کچێکی 18 ساڵ

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 5384‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


کەناڵێکی یوتیوب بەناوی (لایف ئۆف لاکژری) چیرۆکێکی خۆشەویستی نامۆی نێوان پیاوێکی تەمەن 68 ساڵ و کچێکی تەمەن 18 ساڵیان باس کرد.

 

ئەم کەناڵە لەلایەن دوو کوڕەوە بەڕێوە دەبرێت و بڕیاریاندا چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەم دوو خۆشەویستەدا بکەن، بۆ ئەم مەبەستە بە کامێراوە چوونە ماڵیان.


لە چاوپێکەوتنەکەدا ستیفانی تەمەن 18 ساڵ ئاشکرایکرد لە رێگەی ماڵپەڕێکەوە ریک-ی تەمەن 68 ساڵی خۆشەویستی ناسیوە و لەو کاتەوە ئاشقی یەکتربوون و پێکەوە دەژین، دواتر کچەکە بە پێکەنینەوە وتی (لە ڕۆمیۆ و جولێت زیاتر یەکتریمان خۆش دەوێت).


لەکۆتایدا ستیفانی ئاماژەی بەوەدا بەهۆی خۆشەویستەکەیەوە دایک و باوکی پەیوەندیان لەگەڵ بڕیوە.

وەگێڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure