منداڵانى ئەم جۆرە دایک وباوکانە تووندوتیژییان کەمترە لە منداڵانى دیکە

هەمەڕەنگ :: 14/08/2019‌ :: 854‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
بە پێی لێکۆڵینەوەیەکى تایبەت، دەرکەوتووە ئەو منداڵانەى لە دایک و باوکێکى بەتەمەن لەدایک دەبن، کاردانەوەى تووندوتیژییان کەمترە لە منداڵانى دیکە.

لەوبارەیەوە توێژەرە هۆڵەندییەکان لە زانکۆى ئوترێخت تاقیکردنەوەیەکیان لەسەر 32800 منداڵ ئەنجامدا، کە تەمەنیان لە نێوان 10 بۆ 12 ساڵ دەبوو و لە دایک و باوکێکى تەمەن جیاواز لەدایک بوون.

 لە ئەنجامى ئەو تاقیکردنەوەیەدا، بۆیان دەرکەوت ئەو منداڵانەى لە دایک و باوکێکى بەتەمەن لە دایک بوون، کاردانەوەى تووندوتیژییان کەمترە لە منداڵانى دیکە، واتا کاردانەوەى تەنها لەسەر جوڵەیان هەبووە، بەڵام لە رووى دەرونییەوە وەک ترس و دڵەراوکێ هیچ جیاوازییەکى ئەوتۆیان نەبووە لەگەڵ منداڵانى دیکە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پێداچونەوە: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure