وێنه‌: له‌ پێناو ژینگه‌دا سه‌دان كیلۆمه‌تر پاشه‌وپاش ده‌ڕوات

ژینگە :: 01/08/2019‌ :: 254‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
میدی باستۆنى كه‌ پیاوێكى ته‌مه‌ن 43 ساڵى ئیندۆنیزیایە، له‌هه‌نگاوێكى كه‌م وێنه‌ و سه‌رنجڕاكێشدا و بۆ رزگاركردنى ژینگه‌، 800 كیلۆمه‌تر پاشه‌وپاش (بۆ دواوه‌) ده‌ڕوات و له‌ گونده‌كه‌ى خۆی له‌ جاوه‌ى رۆژهه‌ڵات-ه‌وه‌ گه‌یشته‌ جاكارتای پایته‌ختى ئیندۆنیزیا بۆ بینی سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى.


پێگه‌ى ئه‌ودیتى سه‌نتراڵ بڵاویكرده‌وه‌"میدى باستۆنى بووه‌ته‌ مانشێتى هه‌واڵه‌كانى هه‌موو جیهان و به‌م كاره‌ى ده‌یه‌وێت داوا له‌ سه‌رۆكى ئیندۆنیزیا بكات ئاستى هۆشیاری هاووڵاتیان بۆ پارێزگاریى دارستانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى به‌رزبكاته‌وه‌ له‌پێناو پاراستنى ژینگه‌دا".

باستۆنى فێنككه‌ره‌وه‌یه‌كى هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ چه‌ند لووله‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاوێنه‌یه‌كدا كه‌ سه‌یری رێگاى دواوه‌ى پێده‌كات، جانتایه‌كیش كه‌لوپه‌ل و پێداویستیى پێیه‌. كاتێكیش ماندوو ده‌بێت له‌ مزگه‌وت یان بنكه‌ى پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان پشووده‌دات.

پ: ل. م  

بڵاوکردنەوە: رێباز



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure