بازرگانی به‌ دره‌ختێكی زۆر ده‌گمه‌نه‌وه‌ ده‌كرێت

ژینگە :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 401‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

له‌ ساڵی (2012)ه‌وه‌  وڵاتی غانا به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی هه‌نارده‌ی جۆره‌ دره‌ختێكی ده‌گمه‌ن ده‌كات  بۆ وڵاتی چین كه‌ 100 ساڵی پێده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ بكات.

به‌ پێی بی بی سی نیوز، دره‌خته‌كه‌ له‌ جۆری (رۆزوود تیمبه‌ر) و 100 ساڵی پێده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی گه‌شه‌ بكات، به‌ڵام وڵاتی غانا نزیكه‌ی 6 ملیۆن له‌م دره‌خته‌ی هه‌نارده‌ كردووه‌ بۆ وڵاتی چین له‌ ساڵی 2012ه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌ ساخته‌كردنی دۆكیومێنته‌كانه‌وه‌ غانا توانیویه‌تی ئه‌م دره‌ختانه‌ بنێرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

وڵاتی چینیش ئه‌م دره‌ختانه‌ له‌ دروستكردنی كه‌لوپه‌لی ناوماڵی گرانبه‌ها به‌كارده‌هێنێت، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ساڵی 2012 وە بازرگانی كردن به‌م دره‌ختانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

و:كێوان

بڵاوکردنەوە: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure