ببینه‌ پاش گەورەبوونی ئه‌و كچه‌ى موو رووخسارى داپۆشیبوو، چى لێهاتووه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 5750‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

پێش چەند ساڵێک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پڕبوو لە وێنەی ئەو کچە تایلاندیەی نەخۆشی (ئامبراس)ی هەبوو کە نەخۆشیەکە دەبێتە هۆی ئەوەی موو بەشێوەیەکی چڕ لە سەر رووخساری دروستبێت.

 
خێزانی سوبترا ناتی ساسۆڤان لەو باوەڕەدابوون کچەکەیان بەهۆی رووخساریەوە نەتوانێت بە ئاسانی لەکۆمەڵگادا خۆی بگونجێنت، هەربۆیە بە لەیزەر موو زیادەکەی روخساریان بۆ لابرد، بەڵام ئەمە رێگر نەبوو لە گەشەکردنی.

ئەوەی سەیرە ئەم کچە لە تەمەنی 10 ساڵیەوە راهاتووە لەگەڵ روخساری و دەڵێت: "گوێ بە قسەی خەڵکی نادات و هاوڕێیەکی زۆری هەیە"، باوکی ئەم کچە ئاماژەی بەوەدا: لەکاتی لەدایکبوونیەوە دوو نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامداوە، چونکە کێشەی هەناسەدانی هەبووە.

پاش ئەوەی سوبترا مووی رووخساری لابرد خۆشەویستی ژیانی ناسی و هاوسەرگیریانکرد، لەو کاتەوە بەردەوام وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە و زۆر دڵخۆش دیارن.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure